تاریفی کەسێتی:
.
اطلاعات کاربری
درباره ما
دوستان
خبرنامه
آخرین مطالب
لینکستان
دیگر موارد
آمار وب سایت

وشەی personality بە مەعنای کەسێتی لە وشەی persona گیراوە کە لە ئەسڵدا ماسک یان نیقابێک بووە کە لە ڕۆژگارەکانی قەدیم لە شانۆدا دەیانخستە رووی دەموچاویان تا نەقشێکی تایبەت کایە بکەن. لە بارەی تاریفی کەسێتی بە شێوەی زانستی، بەیانی تاریفێک کە ھەموان قەبوڵیان بێت کارێکی زۆر ھاسان نیە. لەم بارەدا گۆردن ئاڵپۆرت (Gordon Allport) کە خۆی یەکێک لە تیئۆریزیەنەکانی کەسێتی بووە، پەنجا تاریفی کەسێتی تاوتوێ کردوە و لە ئاکامدا کەسێتی ئاوا تاریف کردوە:

"کەسێتی دام و دەزگایەکی بزۆکی پێکھاتوو لە سیستەمەکانی رەوانی – بەدەنی لە دەروونی تاکدایە کە دابینەکەری رەفتار و ئەندێشەکانی تایبەت بەوە"

لەم تاریفەدا مەبەست لە دام و دەزگا، کۆمەڵە رێکخراوەھایەکە کە بۆ گەیشتن بە یەک ئامانجی ھاوبەش حەوڵ و تەقالا دەدەن. ھەروەھا مەبەست لە بزۆکی ئەمەیە کە ئەم دام و دەزگا لە حاڵی گۆڕان و جووڵاننە. لە واقێعدا سیستەمەکانی رەوانی – بەدەنی لە حاڵی کاریگەری دانانی دوولایەنەن. لە ئاکامی ئەم کاریگەری دانانە، بەرھەمێک بەدی دێت کە رەفتار و ئەندێشەی تاکە و تایبەت بە خۆیەتی.

مەعموولەن بۆ ئیرائەدانی تاریفێکی گشتی لە کەسێتی بەربەستھایەک ھەن کە سێ نموونە لەو بەربەستانە ئەمانەن:

١) پێچراوبوونی بابەتەکە

٢) ناکۆکی لە ڕوانگە و بۆچوونەکان کە تیئۆریھایەک لە سەر بنەمای ئەوانە پێکھاتووە.

٣) رەوانناسی (کە باسی کەسێتی لەودا دەکرێت) زانستێکی نیسبەتەن نوێە.





:: موضوعات مرتبط: تاریفی چەمەکی پەروەردەیی و ڕاھێنان , ,
:: بازدید از این مطلب : 1427
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : چهار شنبه 28 بهمن 1394
.
مطالب مرتبط با این پست

موضوعات
نویسندگان
آرشیو مطالب
مطالب تصادفی
مطالب پربازدید
تبادل لینک هوشمند
پشتیبانی